‘ڕێبەرێ خوێندکار بۆ هاوکێشەکانی ماکسوێڵ’
A Student’s Guide to Maxwell’s Equations
کتێبێکی زۆر باش و قەبارە بچوک، بە زمانێکی ڕوون و سادە بۆ تێگەیشتن لە چوار هاوکێشە بەناوبانگەکەی ماکسوێڵ لە ئێلێکترۆماگنێتیسمدا، کە ڕەنگە هەڵە نەبێت ئەگەر بڵێین لە گرنگترین و جوانترین هاوکێشەکانن. ئەم کتێبە ۱٤٤ لاپەڕەییە لە نووسینی Daniel Fleischە کە پرۆفیسۆرە لە بەشی فیزیای زانکۆی ویتنبێرگ.
گرنگی کتێبەکە لەوەدایە کە بێ هیچ پێشەکییەکی ناپێویست و زیادە، ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر باسی یەک بە یەکی هاوکێشەکان لە هەردوو فۆڕمەکەیاندا، جا بە وردی پاش شیکردنەوە و باسکردنی ڕۆلی هەموو هێما ماتماتیکییەکانی ناو هەر یەکێک لە هاوکێشەکان و دواتریش باسی مانا و مەبەست و رۆڵی کۆمەڵە هێماکە بە یەکەوە ئەوجا دەچێتە سەر باسێکی ڕوونی هەر هاوکێشەیەک بەو پێشەکییانەی کە باسی کردوون.
کتێبەکە لەم پێنج بەشە سەرەکییە پێکهاتووە:
۱.یاسای گاوس بۆ بواری کارەباییەکان
۲.یاسای گاوس بۆ بوارە موگناتیسییەکان
۳.یاسای فاڕادای
٤.یاسای ئەمپێڕ-ماکسوێڵ
۵.لە هاوکێشەکانی ماکسوێڵەوە بۆ هاوکێشەی شەپۆل
*بۆ ئەوانەی بێ هەبوونی هیچ پێشەکییەکی ئەوتۆ لەسەر فیزیا و ماتماتیک دەیانەوێت لە چوا هاوکێشەکەی ماکسوێڵ تێبگەن یاخود خوێندکاری زانکۆ و بەشی فیزیان پێشنیار دەکەم ئەم کتێبە بخوێننەوە.
بۆ فێرکاری شێوازی داونڵۆدکردنی ئەم کتێبە A Student’s Guide to Maxwell’s Equations سەردانی ئەم لینکە بکە:
چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم؟
وێنەی بەرگی کتێبەکە: