The Feynman Lectures on Physics
وانەکانی فاینمەن لەسەر فیزیا، لەم سێ بەرگە پێک دێت:
-بەرگی یەکەم: بە شێوەی سەرەکی میکانیک، تیشکدان و گەرمی
-بەرگی دووەم: بە شێوەی سەرەکی ئێلێکترۆماگنێتیزم و ماددە
-بەرگی سێیەم: میکانیکی کوانتەمی
ئەم سێ بەرگە ئەو وانانەن کە ڕیچارد فاینمەن لە نێوان ساڵانی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٤ لە Caltech دەیگوتنەوە و کران بەم سێ بەرگە کە وەرگێردراون بۆ سەر چەندین زمان و تەنها نوسخە ئینگلیزییەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو کۆپی لێ فرۆشراوە. هەر لە بنچینەییترین بابەت و تیۆری و پرەنسیپەکانەوە تا دەگاتە ئەوانەی ئاڵۆزن تێیدایە و بە گشتی بە زمان و دەربڕینێکی ئاستبەرز ئەوەی بنچینەییە و دەبێت خوێندکارێکی فیزیا بیزانێت یان هەر کەسێک کە دەیەوێت بە ڕاستی بنچینەیەکی فیزیایی هەبێت لە خۆی گرتووە و چ وەک سەرچاوە یاخود وەک مەنهەجێکی زۆر باش بۆ خوێندنی فیزیای ئاستی زانکۆیی دەکرێت بەکار بهێنرێن.
بۆ زانینی شێوازی داونڵۆدکردنی هەر سێ بەرگەکەی ئەم کتێبە سەردانی ئەم بابەتەی خوارەوە بکە:
The Feynman Lectures on Physics
چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم؟
یاخود ئەوانەی کە نایانەوێت بە pdf دانڵۆدی بکەن، لەم وێبسایتەدا هەموو کتێبەکە دانراوە و دەتوانن هەر کاتێک ویستتان بە free بیخویننەوە:
http://www.feynmanlectures.caltech.edu/