(بە پێوەرە ستانداردەکانی ئێستا، چرکەیەک بریتییە لە 9,192,631,770 کاتەلەرەی ئەو تیشکدانەی کە لە کاتی گواستنەوەی ئەلکترۆنی ئۆربیتاڵی 6sدا لە نێوان ئاستە hyperfineەکانی گەردیلەی سیزیۆمی ١٣٣ دەردەچێت).
بە سادەیی، ئەلکترۆنێک لە ئۆربیتاڵێکی دیاریکراوی گەردیلەی سیزیۆمەوە لە ئاستێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئاستێکی تر، بەمەش تیشکێک بە لەرەلەرێکی دیاریکراو دەردەچێت، کاتەلەرەی ئەو تیشکە دەرچووە واتە ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ تەواوکردنی یەک لەرە کەڕەتی 9,192,631,770 یەک چرکەی پێدەگوترێت. ئەو ژمارەیە ژمارەیەکی هەڕەمەکییە.
ئەمەش لە ساڵی ١٩٦٧ وەک ستاندارد بڕیاری لێدراوە لەم کۆنفرانسە بڕیاری لێدراوە: Thirteenth General Conference on Weights and Measures.
دیاریکردنی ئەوەش کە بۆچی ئەو ژمارەیە لە کاتەلەرە بە چرکەیەک دەستنیشان بکرێت لە پێشترەوە سەرچاوە دەگرێت. پێناسەی ڕۆژێکی تەواو بە پێوەرە ئەسترۆنۆمییەکان ئەوەیە کە خۆر بگەڕێتەوە هەمان شوێنی ئاسمان(ئەمە بە مانگیش ئەنجام دراوە)، واتە زەوی یەک خولی تەواو بە دەوری خۆیدا تەواو بکات و بەوەش دەگوترێت یەک ڕۆژ. ئەمەش دانراوە بە ٢٤ کاتژمێر و هەر کاتژمێرێکیش بە ٦٠ دەقە و هەر دەقەیەکیش بە ٦٠ چرکە، بەمەش ڕۆژێک دەکاتە ٨٦٤٠٠ چرکە. واتە ١ لەسەر ٨٦٤٠٠ی ڕۆژێک دەکاتە چرکەیەک. ئەم ماوەیەش هەمان ماوەیە کە لە سەرەوە وەک ستاندارد دانراوە بۆ چرکەیەک. دواتر لەبەر ئەوەی وردی ئەو پێوانە ئەتۆمییە زۆر زۆرترە لە چاو جووڵەی زەوی، هەر بۆیە ئەوە وەک پێوەر هەڵبژێردراوە.
وردیی پێوانەکردن بە سیزیۆم لە کاتژمێرێکی ئەتۆمیدا بە شێوەیەکە کە لە پاش ماوەی ١٥٨ ملیۆن ساڵ لە کارکردن، تەنها چرکەیەک هەڵە دەبێت لە پێوانی کاتدا.
سەرچاوەکان:
http://hyperphysics.phy-astr.gsu.edu/hbase/acloc.html
http://www.bbc.com/news/magazine-29476893
ئامادەکردن و وەرگێران: ئارمان
کاتژمێرە گیرفانییەکەی ئەلبێرت ئاینشتاین کە هی دەورووبەری ساڵی ١٩٠٠ە و ئەو کاتە پێی بووە کە سەرقاڵی داڕشتنی تیۆریی ڕێژەیی تایبەت بووە. ئەمساڵ لە لەندەن بە نرخی £266,500 کە دەکاتە $353,912 فرۆشرا.
2 سەرنج
[…] وێنەکە: وێنەی یەکێک لە کۆپییەکانی پێوەرەکەی ئێستای کیلۆگرام کە لە مۆزەخانەی Parc de la Villette لە پاریس خراوەتە ڕوو و لە دوو شووشەی بەتاڵ لە هەوادا پارێزراوە. * بابەتی پەیوەندیدار لەم لینکەوە بخوێنەرەوە: چرکە چییە و چۆن ئەو ماوەیە دانراوە بە چرکەیەک؟ چرکە چییە و چۆن ئەو ماوەیە دانراوە بە چرکەیەک؟ […]
chon azanin takw 158 mlion salika 1 jar halla dakat be away taqybkretawa?