لە پێگەکانی فرۆشتنی کتێب تەنانەت نوسخەی دیجیتاڵی کتێبەکانیش بە پارەیە. بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان و بە گشتی لە وڵاتانی خۆمان زۆربەی هەرە زۆری سەرچاوەکان یان دەستناکەون یان نرخیان زۆر بەرزە. هەر بۆیە چارەسەری سەرەکی ئەمە داونڵۆدکردنی نوسخەی دیجیتاڵی کتێبەکانە بۆ نمونە فایلی pdfی کتێبەکان. ئەوەی من دەمەوێت بۆتان باس بکەم ئەوەیە کە چۆن و لە چی وێبسایتێکەوە کتێب داونڵۆد بکەین؟
یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکان بۆ داونڵۆدی کتێب یان توێژینەوە لە ئینتەرنێتدا وێبسایتی libgenە کە بەم شێوازە دەتوانیت کتێب داونڵۆد بکەیت:
١. سەرەتا لە بەشی گەڕانی گوگڵ ناوی وێبسایتەکە بنووسە وەکوو وێنەکە و پاشان کلیک لە ئەدرێسی وێبسایتەکە بکە: libgen
*ئەوەندەی من سەرنجم داوە چونکە دانانی ئەو کتێبانەی کە خۆیان لە ڕاستیدا بە پارەن بەو شێوەیە بە خۆڕایی کارێکی نایاساییە، هەر بۆیە زۆربەی جار ناونیشانی وێبسایتەکە دەگۆڕێت، ئەگەر نا لە ئێستادا دەتوانیت تەنها بە نووسینی libgen.is سەردانی وێبسایتەکە بکەیت. ئەوەی لە خاڵی یەکەمدا نووسیومە تەنها بۆ ئەوەیە ئەگەر ناونیشانی وێبسایتەکەش گۆڕانکاری بەسەردا هات هێشتا هەر بتوانیت بیدۆزیتەوە.
٢. کلیک لە ئەدرێسی سایتەکە بکە و دواتر لە بۆشاییەکەدا ناوی کتێب یان نووسەر یان ئەو توێژینەوەیە بنووسە کە دەتەوێت داونڵۆدی بکەیت و پاشان کلیک بکە لە دوگمەی سێرچ (بۆ نمونە من لەوێدا گەڕاوم بۆ کتێبی six easy pieces) لە نووسینی ڕیچارد فاینمەن:
٣. لە هەنگاوی دواتردا کە ئەنجامەکان دێنە بەرچاوت، دوای سەیرکردنی ناوی کتێبەکە و دڵنیابوون لێی سەیری ستوونی extension بکە بزانە کامیان ئەو جۆرە فایلەیە کە تۆ دەتەوێت، هەروەها دەتوانیت دڵنیابیتەوە لە ساڵی دەرچوون یان ناوی نووسەرەکەش، لەم حاڵەتەدا بۆ نمونە من نامەوێت فایلی djvu یاخود نوسخەی ساڵی ١٩٨٨ داونڵۆد بکەم، بەڵکوو دەمەوێت فایلی pdf و نوسخەی ٢٠١١ داونڵۆد بکەم بۆیە کلیک لە دووەم ئەنجامی گەڕانەکە دەکەم:
٤. لە پاش کلیک کردن لەو نوسخەیەی کە دەتەوێت داونڵۆدی بکەیت، لە بەشی خوارەوەی پەڕەکە لینکی داونڵۆدەکان دەردەکەون، دەتوانیت لە هەر کامیانەوە کە دەتەوێت داونڵۆدی بکەیت:
٥. من لەم لینکانەدا یەکەمیان هەڵدەبژێرم: (Gen.lib.rus.ec). پاشان لە پەڕەی دواتردا کلیک لە Get بکە بۆ داونڵۆد کردنی کتێبەکە. دەکرێت بۆ هەر یەکێک لە لینکەکان ئەم پەڕەیە جیاوازی هەبێت بەڵام دواجار هەر شتێکی وەکوو get یان download دەنووسرێت و دەتوانیت کتێبەکە داونڵۆد بکەیت.
13 سەرنج
[…] چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم… […]
[…] چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم… […]
[…] چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم… […]
[…] چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم… […]
[…] چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم… […]
[…] چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم… […]
[…] چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم… […]
[…] چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم… […]
[…] کلیک بکە بۆ فێرکاری شێوازی داونڵۆدکردنی کتێب […]
سەلام ،ئایا ئەم پەیجە هاککراو نییە؟ چونکە دەچێتە ریزبەندی نایاساییە وە ،بە کوردییەکەی حەرام نییە؟
سڵاو بەڕێزم،
دروستە کە یاسایی نییە و هەموو کتێبەکان کۆپیڕایت دەیانگرێتەوە بەڵام لێرە نە مافی کۆپیڕایت هەیە و نە کتێبەکانیش دەستدەکەون، پەنا بردنە بەر کتێبی PDF ناچارییە. هەڵبەت نەک لێرە، بگرە زۆر جار توێژەرە هەرە ئاستبەرزەکانی وڵاتەکانی تریش هەر ئەو نوسخانە داونڵۆد دەکەن و بەکاریان دەهێین. لە ڕاستیدا ئەرکی کتێبخانە گشتییەکانی شارەکان و زانکۆکانە کە ئەم کتێبانەی لێ بێت بەڵام کە نەبێت ناچارین پەنا ببەیتە بەر داونڵۆدکردنیان بەم شێوازە.
سڵاو کاکێشان دەست خۆشیم بۆتان هەیە، ئەو باباتەی کە داتاناوە بۆ دانولۆدکردنی کتێب و ڕیسێرچ لای من ئەنئەڤەیلەبڵەو ناکرێتەوە
سڵاو خاتوو چرۆ، زۆر سوپاس
ببورە مەبەستت ئەوەیە کە وێبسایتەکەی کە دامانناوە ناکرێتەوە یاخود …؟