بێگومان پاوڵ دیراک (Paul Dirac) یەکێکە لە هەرە مەزنترین فیزیکزانەکانی سەدەی بیستەم. گرنگترین کاری دیراک لە فیزیکدا بەیەکەوەبەستنی فیزیکی کوانتەم و تیۆریی ڕێژەیی تایبەتی ئاینشتاین و لەمەشەوە پێشبینیکردنی هەبوونی دژە-تەنۆلکەکانە کە دواتر لە بەیەکداکێشەری تەنۆلکەکاندا بەڵگەی هەبوونیان پشتڕاستکرایەوە. دوای مردنی دیراک لە ساڵی ١٩٨٤دا زانکۆی کامبریج لە ساڵیادی مردنەکەیدا و لە ساڵی ١٩٨٦دا بانگهێشتنی هەردوو زانای بەناوبانگی بوارەکە، ڕیچارد فاینمەن (Richard Feynman) و ستیڤن واینبێرگ-ی کرد بۆ پێشکەشکردنی دوو وانە لە بیرەوەری دیراک-دا.
بەداخەوە لینکی وانەکەی ستیڤن واینبێرگ-م بە شێوەی ڤیدیۆ دەستنەکەوت، بەڵام ئەمەی خوارەوە لینکی وانەکەی ڕیچارد فاینمەنە:
ئەم کتێبە لە ڕاستیدا دەقی نووسراوەی ئەو دوو وانەیەیە کە لە ژێر ناونیشانی ‘The reason for antiparticles’ لە لایەن ڕیچارد فاینمەنەوە هەروەها وانەیەک لە لایەن ستیڤن واینبێرگ لە ژێر ناونیشانی ‘Towards the Final Laws of Physics’ کە لە ساڵیادی بیرەوەری فیزیکزانی گەورە پاوڵ دیراک-دا پێشکەش کراون و دواتر ڕێکخراون لە شێوەی کتێبێ کورتدا بە ناونیشانی:
Elementary Particles and the Laws of Physics: The 1986 Dirac Memorial Lectures
ئاستی کتێب: سەرەتا بەرەو پێشکەوتوو (هاوکێشەی تێدایە)
بۆ فێرکاری شێوازی داونڵۆدکردنی ئەم کتێبە سەردانی ئەم لینکە بکە:
چۆن هەر کتێب یان توێژینەوەیەک کە دەمەوێت داونڵۆدی بکەم؟
وێنەی لاپەڕەکانی سەرەتای کتێبەکە:
وێنەی دیراک کە لە لایەن ڕیچارد فاینمەنەوە کێشراوە