
یەکێک لە جوانترین و نایابترین فیلمە دۆکیۆمێنتارییە زانستییەکانە کە لەسەروەختی دۆزینەوەی بۆزۆنی هیگزدا بەرهەم هاتووە. بۆزۆنی هیگز یەکێکە لەو تەنۆلکە بنچینەییانەی ستاندارد مۆدێل کە لە ساڵی ٢٠١٢ دا دۆزرایەوە. لەم دۆکیۆمێنتارییەدا هەر لە شڵەژان و ڕاڕایی زاناکانی بواری فیزیای تاقیکاری و تیۆرییەوە بگرە هەتا دەگاتە بیرۆکەکانیان، شێوازی ژیانیان، بیردۆزکانیان و کارکردنیان دەبینیت. چەندین چاوپێکەوتنی تێدایە کە فیزیکزانە پێشەنگەکانی ئەمڕۆی جیهان باس لە دوا دۆزینەوە و بیردۆز و تاقیکردنەوە فیزیاییەکان دەکەن دەربارەی چۆنێتی دروستبوونی گەردوون و یاساکانی سروشت و بە گشتی فیزیای بنچینەیی. ئەم دۆکیۆمێنتارییە ژیانە لەگەڵ گەورەترین تاقیکردنەوەی زانستی لە تێکڕای مێژووی مرۆڤایەتیدا، تاکوو کاتی دەستکەوتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکە. هاوڕێی بەڕیز کاک ‘دابان ژیان’ وەرگێڕانی بۆ ئەم فیلمە دۆکیۆمێنتارییە کردووە و من ‘ئارمان’ کارە تەکنیکییەکان و پێداچوونەوەیەکی گشتی چەمکە زانستییەکانم بۆ ئەنجامداوە.
- ناونیشان: تای تەنۆلکە – Particle Fever
- جۆر: فیلمی دۆکیۆمێنتاری زانستی
- ساڵی پەخش: ٢٠١٣
- کات: ٩٩ خولەک
- کوالیتی و قەبارە:
1080p – 3.50 GB
720p – 1.84 GB - وەرگێڕان: دابان ژیان
- ژێرنووسکردن و کاری تەکنیکی: ئارمان خلیل – وێبسایتی کاکێشان