پوختەیەک دەربارەی تیۆریی هەڵئاوسان (Inflation Theory)
تیۆرییەک هەیە بە ناوی Inflation Theory، کە بە واتای ‘تیۆریی هەڵئاوسان’ دێت. ئەم تیۆرییە پێشنیاری ئەوە دەکات کە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لە چەند ساتی سەرەتای دروستبوونی گەردوون، هەڵئاوسانێکی exponential واتە هەڵئاوسانێک بە توان، لە قەبارەی گەردووندا ڕوویداوە. ئەم تیۆرییە لە دەورووبەری ساڵی ١٩٨٠ بۆ لێکدانەوەی هەندێک کێشەی تیۆریی بیگ بانگ، لە لایەن Alan Guth و Andrei Lind و Paul Steinhardt و Andy Albrecht گەشەی پێدرا. یەکەم کەس کە بیرۆکەکەی خستەڕوو، پرۆفیسۆر Alan Guth بوو.
پێشنیاری کۆرسێک لەسەر تیۆریی هەڵئاوسان (Inflation Theory)
پاییزی ساڵی ٢٠١٣ ، پرۆفیسۆر Alan Guth لە MIT، کۆرسێکی ئاستی خوێندکاری زانکۆی لەسەر ئەم تیۆرییە پێشکەش کردووە. ئەم کۆرسە دەکرێت پێشەکییەک بێت بۆ چوونە ناو کۆزمۆلۆجی (گەردونناسی) مۆدێرن. نیوەی یەکەمی کۆرسەکە باس لە گەشەپێدانی تیۆریی بیگ بانگ دەکات لە ساڵی ١٩١٥ تا ١٩٨٠، نیوەی دووەمیش باس لە کاریگەرییەکانی فیزیای تەنۆلکەییە لەسەر بوارەکە. خۆشبەختانە کۆرسەکە تۆمار کراوە و لە ماڵپەڕی MIT و هەروەها کەناڵی یوتیوبەکەیان بە خۆڕایی بەردەستە بۆ سەیرکردن (لینکەکان لە خوارەوە دادەنێم. پێموایە ئەوەی ئەم کۆرسە دەکاتە شتێکی زۆر تایبەت ئەوەیە کە خاوەنی بیرۆکەکە کە پرۆفیسۆر ئالان گوث خۆیەتی، وانەبێژەکەیە. ئەمە بە ڕاستی شتێکی سەرسوڕهێنەر و سەرنجڕاکێشە.
- ناونیشانی کۆرس: گەردوونی سەرەتا (The Early Universe)
- ساڵی پێشکەشکران: پاییزی ٢٠١٣
- وانەبێژ: پرۆفیسۆر Alan Guth
- ژ. وانە: ٢٣
- ئاست: خوێندکاری زانکۆ (بەشی فیزیا) – Undergraduate
کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکە بۆ بینینی کۆرسەکە: