دووەمین سکوڵی هاوینەی ICTP لە هەرێمی کوردستان لەسەر فیزیکی تەنۆلکەیی و گەردوونزانی

لە لایەن ئارمان خلیل

پێشەکییەک سەبارەت بە سکوڵەکە

خۆشحاڵم کە وەک یەکێک لە ڕێکخەرانی ئەم سکوڵە پێتان ڕادەگەیەنم کە پرۆگرامی PWF-ی سەنتەری نێودەوڵەتیی فیزیای تیۆری (ICTP) – ئیتاڵیا بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، بۆ جاری دووەم لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سکوڵێکی هاوینە بۆ فیزیکی تەنۆلکەیی و گەردوونزانی لە زانکۆی ناوبراو لە هەولێر ڕێکدەخات. ئەم سکوڵە، پێشەکییەک دەبێت لەسەر بیرۆکە و دۆزینەوە نوێیەکانی بەرەی پێشەوەی فیزیکی وزە-بەرز و گەردوونزانیی مۆدێرن.

سکوڵەکە بە زمانی ئینگلیزی و بە بەشداریی کۆمەڵێک فیزیکزانی نێودەوڵەتی و توێژەری پێشەنگی بوارەکە دەبێت. سەرەڕای وەرگرتنی پێشەکییەک لەسەر فیزیکی تەنۆلکەیی و گەردوونزانی، بەشداربووان بە شێوەی سەرەکی ئاشنا دەبن بە نوێترین دەستکەوت و بوارەکانی توێژینەوە لەم دوو بوارەدا لە لە تێروانینی تاقیکاری و تیۆرییەوە. لە میانەی سکوڵەکەدا وانەیەک تەرخانکراوە بۆ پەیوەندییەکی ئۆنڵاینی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەیەکداکێشەری گەورەی هادرۆن (LHC) لە CERN، کە سەرەتایەک دەبێت بۆ فێربوونی چۆنێتی شیکارکردنی داتای تاقیکردنەوەی ATLAS. لە درێژەدا، دەرفەتەکانی کارکردن لەم دوو بوارەدا و شێوازی پێشکەشکردن بۆ درێژەدان بە خوێندنی ماستەر یان دکتۆرا تیایاندا دەخرێنە روو. لە کۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانی سکوڵەکەدا دابەش دەکرێت.

فیزیکزانە بەشداربووەکان

کۆرسەکە لە لایەن کۆمەڵێک فیزیکزانی بەناوبانگ و توێژەری نێودەڵی دەگوترێتەوە کە بریتین لە:

Sean M. Carroll
California Institute of Technology
Emmanuel Saridakis
National Observatory of Athens
Yi-Fu Cai
the University of Science and Technology of China
Lavinia Heisenberg
ETH Zurich
Kate Shaw
ICTP and University of Sussex
Andrea NEGRI
University of Pavia
Muhsin Al-Jaf
University of Garmian
Hiwa Ahmed
Charmo University
Adam Abed Abud
University of Liverpool & CERN

مەرجەکانی خۆتۆمارکردن

ژمارەی بەشداربووان دیاریکراوە و لە لایەن دەستەی ڕێکخەری سکوڵەکەوە لەسەر بنەمای زانیارییەکانی فۆڕمە پێشکەشکراوەکەوە هەڵدەبژێردرێن. (لینکی فۆڕمی خۆتۆمارکردن لە کۆتاییدا دانراوە).

مەرجەکانی خۆتۆمارکردن:

  • بەشداربوو خوێندکاری قۆناغی سێ یان چواری بەشی فیزیک یاخود دەرچووی بەشەکە بێت.
  • ئاستی زمانی ئینگلیزی باش بێت (سەرجەم وانەکان بە زمانی ئینگلیزی دەبن).
  • فۆڕمەکەی بە دروستی پڕ کردبێتەوە، زانیارییە داواکراوەکانی بە تەواوەتی نووسیبن و دواتر لە کاتی پەسەندکراونی وەکوو بەشداربوو بتوانێت بەڵگەی پێویست بۆ زانیارییەکانی بخاتە ڕوو.

*دوا وادەی خۆتۆمارکردن: ١٥/٨/٢٠٢١
**بەرواری ١/٩/٢٠٢١، بەشداربووە پەسەندکراوەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

سەرنجێک بنووسە

وێبسایتی کاکێشان | فیزیک