یەکەم وێنە و دۆزینەوەی تاقیکاری
کارڵ دەیڤد ئەندێرسن

دۆزینەوە بە شێوەی تیۆری
پێش ئەوەی ئەندێرسن لە تاقیگەدا یەکەم وێنەی دژە ماددە تۆمار بکات و بەمەش بەڵگەی ڕاستەوخۆی بوونی دژەماددە بدۆزێتەوە، فیزیکزانێکی بەریتانی بە ناوی پۆڵ دیراک، لە ساڵی ١٩٢٨-دا هاوکێشەیەکی نووسینی کە هەردوو تیۆریی کوانتەم و ڕێژەیی تایبەتی یەکخست. لەو هاوکێشەیەدا هەوڵیدا وەسفی هەڵسوکەوتی ئەلیکترۆن بکات کاتێک بە خێرایی بەرز دەجووڵێت. ئەم هاوکێشەیە کێشەیەکی خستبۆوە ڕوو: وەک چۆن کاتێک ڕەگی دووجای ٤ دەدۆزینەوە، دوو وەڵاممان هەیە کە بریتین لە ٢ و -٢، بە هەمان شێوە هاوکێشەکەی دیراک، دەکرێت دوو وەڵامی هەبێت، کە یەکێکیان بۆ ئەلیکترۆنێکە کە وزەکەی موجەبە و ئەوەی تریش بۆ ئەلیکترۆنێکە کە وزەکەی سالبە. بەڵام تێگەیشتنی باو و هەروەها فیزیای کلاسیک دژی ئەمە بوون، بە جۆرێک کە بە پێی ئەوان بێت دەبێت وزەی تەنۆلکەیەک هەمیشە موجەب بێت.
پۆڵ دیراک
دیراک، ئەنجامی هاوکێشەکەی وا لێکدایەوە کە هەموو تەنۆلکەیەک، دژە تەنۆلکەیەکی هەیە کە لە هەموو شتێکدا هاوشێوەیەتی تەنها لە بارگەدا پێچەوانەیە. لە ساڵی ١٩٣١-دا، دیراک پەیپەرێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا بە شێوەی ماتماتیکی پێشبینی بوونی دژەماددەی خستە ڕوو .
*کلیک لەم لینکە بکە بۆ بینینی پەیپەرەکەی دیراک کە تێیدا پێشبینی پۆزیترۆن دەکات.
بە هۆی کارکردنی لەسەر ئەو هاوکێشەیە و دەرئەنجامەکانی کارەکەی، دواتر دیراک بوو بە براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیک بۆ ساڵی ١٩٣٣ بە هاوبەشی لەگەڵ ئێروین شرۆدینگەر.
کتێبی پەیوەندیدار
ئەگەر دەتەوێت زیاتر دەربارەی دژەماددە بزانیت، ئێستا کتێبی Antimatter بە زمانی ئینگلیزی و بە ڕوونکردنەوەیەکی ئاسان و بێ وردەکاری تەکنیکی بەردەستە کە سەرەتایەکی زۆر باشە بۆ ئاشنابوون بە دژەماددە.
کلیک لە وێنەکە بکە بۆ بینینی زانیارییەکان، نرخ و داواکردنی کتێبەکە: