300 

٦ وانە [بە زمانی ئینگلیزی] لە لایەن ئەستێرەناس و گەردوونزانی ئەمریکی کارڵ سەیگن، دەربارەی ئەو شتانەوە کە لەودیو زەوییەوە هەن، هەر لە هەسارەکانەوە تا دەگاتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر.
وانەکان سەرەتا بە ڕوانینێکی ورد لە ژیانی سەر زەوی دەستپێدەکەن. کارڵ سەیگن، هەمەچەشنێتی ژیان لەسەر زەوی و یەکە بنچینەییە پێکهێنەرەکانی دەخاتە بەرباس و ئامادەمان دەکات بۆ ئەوەی دواتر بپرسێت: ئاخۆ دەکرێت هەمان شت لە هەسارەکانی تردا هەبێت. پاشان بە وردەکارییەوە باس لە هەسارەی سوور [مەریخ] دەکات و بەو دۆزینەوانەمان ئاشنا دەکات کە لە لایەن پرۆگرامی Viking-ی ناساوە ئەنجامدراون.
ئەم وانانە ساڵی ١٩٧٧ لە Royal Institution وەک کۆمەڵە وانەیەکی کریسمس پێشکەشکراون. لەو سەردەمەدا هێشتا هیچ هەسارەیەک لە دەرەوەی کۆمەلەی خۆری [Exoplanet] نەدۆزرابۆوە. پێشنیاری سەرەکیی من بۆ سەیرکردنی ئەم وانانە ئەوەیە کە سەرەڕای سەیرکردنی خۆتان، ئەگەر منداڵێک لە ماڵەکەتاندا هەیە کە ئینگلیزییەکی باش دەزانێت، دەتوانن لەگەڵی دابنیشن و سەیری ئەم شەش وانەیە بکەن. دەکرێت ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت لەسەر ڕوانینی ئەو منداڵە بۆ زانست و تێگەیشتن لە کۆمەڵەی خۆری، هەسارەکان و ژیان.
کلیک لەم لینکە بکە بۆ بینینی وانەکان: