
هەموو ئەو شەش توخمەی کە پێویستن بۆ ژیان وەکوو ئەوەی ئێمە پێی ئاشناین، لە یەکێک لە مانگەکانی زوحەل بە ناوی ئێنسەڵەدس (Enceladus) دۆزرانەوە.
ئەو توخمانەی پێویستن بۆ ژیان بەو شێوەیەی ئێمە پێی ئاشناین بریتین لە کاربۆن، هایدرۆجین، ئۆکسیجین، نایترۆجین، گۆگرد و فسفۆڕ.
تا پێش ئەمڕۆش، زانایانی بواری هەسارەناسی دەکرا بڵێن تەنها پێنج لەو توخمە سەرەکییانە لەو پرژە دەرچووە ئاوییانەی ئەو مانگەی زوحەلدا هەن و هەموو ئەوەی کەمبوو دۆزینەوەی فسفۆڕ بوو.
بەڵام توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری نەیچەردا بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە ئاماژەی بوونی فسفۆڕ لە لایەن کەشتیی کاسینی ناساوە لەو زانیارییانەی لە کاتی فڕینی کەشتییەکە بە دەوری ئەو مانگەدا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٧ کۆکراونەتەوە بەدی دەکرێت. پێشتر ئەو توخمە لە لایەن ئەو زانایانەوە کە کاریان لەسەر داتاکە کردبوو دەستنیشان نەکرابوو و ئێستا توانیویانە بە ڕێژەیەکی بەرچاو دەستنیشانی بکەن.
لە سەرەتای توێژینەوەکەدا بەمجۆرە ئاماژەی پێکراوە: “ئەنجامی چاودیرییەکانمان لەگەڵ تاقیکردنەوە هاوشێوەکانی تاقیگە، پێشنیاری ئەوە دەکەن کە فسفۆڕ لە زەریاکەی مانگی ئێنسەڵەدەس بە شێوەی ئۆرسۆفۆسفات هەیە و پەیتییەکەی ١٠٠ هێندەی ئەوەیە کە لە زەریاکانی زەویدا هەیە.
ئەمە مانای وایە کە مانگی ئێنسەڵەدەس تا ئێستا تاکە تەنی دەرەوەی زەوییە کە بزانین هەر شەش توخمە پێویستەکەی ژیانی تێدایە.


کلیک بکە بۆ بینینی توێژینەوە:
https://www.nature.com/articles/s41586-023-05987-9