
فیزیکی کوانتەم
ئەم کۆرسە لە لایەن فیزیکزانی ئوستڕالی 'کەیتی ماک' پێشکەش دەکرێت کە لە بواری گەردوونزانیدا کار لەسەر کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بە گەردوونەوە دەکات بە شێوەی تیۆری. بابەتگەلێکی وەکوو ماددەی تاریک، شیبوونەوەی بۆشایی و سەردەمی دووبارە بە ئایۆن بوونەوە لە سەرەتاکانی مێژووی گەردووندا، بەشێکن لەوانە.
کۆرسەکە ١٠ کورتەوانەیە و دوای بڵاوبوونەوەیان کاری وەرگێڕانیان بۆ دەکەم بە پێی دەرفەت و وانە بە وانە لێرە دایاندەنێم. کۆرسەکە لە لایەن ئەنیستیتۆی پێریمیتەر ئامادە و بلاو دەکرێتەوە.
ئەنیستیتۆی پێریمیتەر بۆ فیزیکی تیۆری، یەکێکە لە ناوەندە پێشەنگەکانی جیهان بۆ توێژینەوەی زانستی و گەیاندنی بناغەکانی فیزیکی تیۆری. دەکەوێتە شاری واتەرلوو لە هەرێمی ئەنتاریۆی کەنەدا و سەر بە زانکۆی واتەرلووە.
ئامانجی ئەم ناوەندە، پێشخستنی تێگەیشتنمانە لە گەردوون لە ئاستە هەرە بناغەییەکەیدا، هەروەها هاندان بۆ دۆزینەوەگەلێکی نوێی وەها کە یارمەتیدەر بن لە گۆڕینی داهاتوومان. زانکۆکە چەندەها پرۆگرامی هەیە بۆ پێگەیاندنی فیزیکزانی نوێ، هەروەها بۆ گەیاندنی زانست و پێشکەوتنە زانستییەکان بە خەڵکی گشتی.
